دەسپێبوونی نەبەردی ڕزگار کردنی چیاکانی قەلەموون و عەرسال
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300790-دەسپێبوونی_نەبەردی_ڕزگار_کردنی_چیاکانی_قەلەموون_و_عەرسال
شەڕ و پێکدادان بۆ رزگار کردنی چیاکانی "قەلەموون" لە سووریا و چیاکانی عەرسال لە لوبنان لە ژێر چنگی گرووپە چەکدارەکان دەست پێ بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2017 08:46 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی نەبەردی ڕزگار کردنی چیاکانی قەلەموون و عەرسال

شەڕ و پێکدادان بۆ رزگار کردنی چیاکانی "قەلەموون" لە سووریا و چیاکانی عەرسال لە لوبنان لە ژێر چنگی گرووپە چەکدارەکان دەست پێ بووە.

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ئەلمەیادین" لەم شەڕ و پێکدادانانەدا کە لەم بەر و ئەوبەری سنوورەکانی لوبنان و سووریا ڕوو دەدات، هێزەکانی سوپای سووریا، حیزبوڵلای لوبنان و سوپای لوبنان دژ بە هێزە چەکدارەکان شەڕ دەکەن.

ناوچە سەرنسورییەکانی نێوان لوبنان و سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە گۆڕەپانی جم و جۆڵی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان بەتایبەت بەرەی نووسرە.

لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا  هێزەکانی سوپا و خۆڕاگریی لوبنان بە بەزینەوە لە چیاکانی عەرسال و ناوچەکانی دەڤەری ئەو بەرزاییانە، ئامادەی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاو دژ بە بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان بوون.

ناوچەی عەرسال لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان و نزیک بە سنووری لوبناندا هەلکەوتووە.

بە پەرەسەندنی قەیران لە سووریا و  هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بەهەزاران پەنابەری سووریایی بە عەرسال، گرووپە چەکدار و  تیرۆریستییەکانیش کە زۆربەیان سەر بە بەرەی نووسرە و ژمارێکی کەمتریان سەر بە داعشن لەو ناوچەیەدا سەقامگیر بوونە.

هێزەکانی سوپای لوبنان و هێزەکانی خۆڕاگری بەتایبەت لە یەک ساڵی ئەمدواییەدا بەردەوام هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی گرووپە چەکدارەکان لە چیاکانی عەرسال و رەئس بەعلبەک و توانیویانە بەشێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە بوونی ئەو هێزە تیرۆریستییانە بسڕنەوە.