لاڤرۆف: پێگەکانی ئەمریکا لە سووریا، نایاسایین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300876-لاڤرۆف_پێگەکانی_ئەمریکا_لە_سووریا_نایاسایین
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت، بوونی پێگەی سەربای ئەمریکا لە سووریا، نایاساییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2017 14:37 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: پێگەکانی ئەمریکا لە سووریا، نایاسایین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت، بوونی پێگەی سەربای ئەمریکا لە سووریا، نایاساییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینتەرفەکس، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی بەئاماژە بەوەی کە بوونی پێگەکانی ئەمریکا لە سووریا بنەمای یاسایی بۆ نییە، وتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی پارامترە سەرەکییەکانی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لەباشووری سووریا بەردەوامە.

سێرگئی لاڤرۆف پێی داگرت: وردییاتی هاوپێوەند بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ دەستەبەریی پاراستنی کۆنترۆڵ و چاوەدێری بەسەر ڕەوتی ئاگربڕ لە باشووری سووریاوهەروەها دەستەبەریی دەسڕاگەیشتنی بێ سنوور بە یارمەتییە مرۆییەکان و جێگۆڕکێ کردن بە خەڵکی سیڤیل لەو ناوچانە، خەریکە یەکلا دەکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی تۆمەتە باسکراوەکان لەلایەن مایک پامپیۆی سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا(سی ئای ئەی) لەبارەی دەستتێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش وتی: ئەو تۆمەت و بوختانانە، بەدەر لە چوارچێوێکی ئاوەزمەندانەیە.

ئەمریکا، ڕووسیای تاوانبار کردووە بە دەستتێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠١٦ لەڕێی هەک کردنی کۆمپیوتەرەکانی ناوەندی هەڵبژاردنی دیموکراتەکان و بڵاوکردنەوەی سەنەدو بەڵگەی نهێنی و ناردنی تیمی توێژینەوەیی بۆ ناوەندی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ.

ڕووسیا هەردەم هەرچەشنە دەسوەردان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکای ڕەت کردۆتەوە.