تە‌قێندرانەوەی فەرماندەیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حومسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i300998-تە_قێندرانەوەی_فەرماندەیی_داعش_لە_ڕۆژهەڵاتی_حومسی_سووریا
هێزەکانی سووریا توانیان بنکەیەکی فەرماندەیی وپێوەندی سەربە تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕٶژهەڵاتی حومس بتەقێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2017 13:00 Asia/Tehran
  • تە‌قێندرانەوەی فەرماندەیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حومسی سووریا

هێزەکانی سووریا توانیان بنکەیەکی فەرماندەیی وپێوەندی سەربە تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕٶژهەڵاتی حومس بتەقێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند لە پەلاماری سوپای سوریا وهێزەکانی خۆڕاگری بۆئەم بنکەیە لە گوندی ئوم ئەلریش لە ڕۆژهەڵاتی حومس ، هەموو ئەندامانی داعش کە لەوێدا بوون ، کوژران. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریش ڕۆژی رابردوو هەینی بنکەی داعش یان لەناوچەکانی ئەلشنداخیە ، ئەلشمالیە وئوم توینی لەرۆژهەڵاتی حومس دایە بەر دەسڕێژ. هەرلەم حاڵەدا ، سوپای سووریا هەروەها بە هەڵمەتی خۆی لە مێحوەری " خەناسر - ئاسریا" ناوچەی جب ئەلجراح" ڕێفی ڕۆژهەڵاتی ئەلسلمیە" لە حەڵەب وباکووری ڕۆژهەڵات ناوچەی ئەلتەنف" لە قۆڵایی ناوچە ئەلبادیە لەپارێزگەی حومس درێژە دەدات هەتا داعش لەم ناوچەیە بباتە دەرێ وبە پێشڕەوی وسەرکەوتنەکانی ئەم دوائیەی خۆی توانیویەتی بگاتە نێزیک شاری بوکەماڵ. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە ، تاقمە ترۆریستەکانی ئەحراری شام وشاندی تەحریری شام لە پاڕێزگەی عەدلەبی سووریا پێکەوە ڕیککەوتوون هەتا لەنێوان خۆیان ئاگر بەس ڕابگەیەنن وبەرپرسایەتی ئیدارەی تێپەڕگەی سنووری " باب ئەلهوی" لەسنوور لەگەڵ تورکیا یان سپاردوەتە دەس تاقمە نەیارە بێ چەکەکان. بە قسەی نارازیانی سووری ، ئەم ڕیککەوتنە بۆ ئاگر بەسی دوای چەند ڕۆژتێکەڵجوونی خوێناوی نێوان ئەم دوو تاقمە ترۆریستە بەرهەم هات  کە نەوەدو دووکوژراولەوان پازدە کەسی سێڤێلی بەدواوە بوو. ئەحراری شام ، گەورەترین ئەندامی حەوت تاقمی چەکداری نەیاری دەوڵەتی سووریا یە کە بە جیشولفەتح ناوبانگی دەرکردووە.