کوژرانی ژمارێک لە ترۆریستان لە تەقینەوەی ئیدلبی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i301224-کوژرانی_ژمارێک_لە_ترۆریستان_لە_تەقینەوەی_ئیدلبی_سوریا
لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە شاری ئیدلب لە باکووری رۆژاوای سوریا زیاتر لە 13 ترۆریستی ئەندامی بەرەی نوسرە کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2017 06:31 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە ترۆریستان لە تەقینەوەی ئیدلبی سوریا

لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە شاری ئیدلب لە باکووری رۆژاوای سوریا زیاتر لە 13 ترۆریستی ئەندامی بەرەی نوسرە کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ، "طاهر العمر"  چالاکی میدیایی تیرۆریستان لە پارێزگەی ئیدلب شەوی رابردوو رایگەیاند ، ئەم تەقینەوەیە لە مەیدانی «الزراعه»  ی شاری ئیدلب و چەند کاژێرێک دوای ئامادە بوونی ئەندامانی بەرەی نوسرە لەم شارەو چوونەدەری ترۆریستانی ئەحڕاڕوشام لەوێ رووی دا .

 لە هەمان کاتدا ، ناسر مەحموود لە فەرماندەرانی ئەرتەشی سوریا باسی رزگارکرانی بەرزاییەکانی فەلیتە لە قەلەمونی رۆژاوا لە سنوری هاوبەشی سوریا و لوبنانی کرد .

یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا رۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ تاقمی ترۆریستیی داعش و پێشڕەوی لە شارۆچکەی ئەددەخیلە ، بیری گاز و مەیدانی گازیی «السبخاوی» لە پارێزگەی رەققەیان لە کۆنتڕۆڵی ترۆریستان رزگار کرد .