ڕاگیرانی لۆری هەڵگری چەک وتەقەمەنی ترۆریستان لە ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i301476-ڕاگیرانی_لۆری_هەڵگری_چەک_وتەقەمەنی_ترۆریستان_لە_ئەلقەلەمونی_ڕۆژئاوایی_سووریا
سوپای سووریا لۆریەکی هەڵگری چەک وتەقەمەنی بۆ ترۆریستەکان لەناوچەی ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی کە بەرەو سنوورەکانی لوبنان لەحەڕەکەت دابوون ، دۆزیەوە و ڕایگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • ڕاگیرانی لۆری هەڵگری چەک وتەقەمەنی ترۆریستان لە ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی سووریا

سوپای سووریا لۆریەکی هەڵگری چەک وتەقەمەنی بۆ ترۆریستەکان لەناوچەی ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی کە بەرەو سنوورەکانی لوبنان لەحەڕەکەت دابوون ، دۆزیەوە و ڕایگرت.

هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند ئەم بارە کە بەپێی زانیاری دروست ولەکەمپینی گەڵاڵە ڕێژی کراو ڕاگیرا داگری دەیان هەزارگوللە ، موشەکی سی پەنجاو حەوت " دژە زرەی فەرانسی، توپی ئەمریکایی ، تیرهاوێژ، چەکی تیر ئەنگیۆ ، کامیرای سەربازی وموشەک هاوێژی ئارپی جی بوو.

ئەفسەریکی سوپای سووریا لە وتووێژ لەگەڵ سانا ڕایگەیاند : دۆزرانەوەی ئەم ڕادە چەکە دەرەوەئیە لە سووریا پێشان دەدات کە لایەنە بیانیەکان هەروا لە ترۆریستەکان پشتیوانی چەکەمەنی وتەقەمەنی دەکەن.

ئەم بارە هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی خێرای سوپاکانی سووری ، لوبنان وخۆڕاگری ئیسلامی لە بەرزائیەکانی ئەلقەلەمونی سووریا وعەرساڵی لوبنان و پاکتاو کردنی ئەم ناوچە سنووریە لە بوونی بەجێ ماوانی دوو تاقمی ترۆریستی تەکفیری نوسرەو داعش ، بۆ پشتیوانی لە ترۆریستەکان نێردرابوو. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی میدیایی ڕایانگەیاند: چوار گوللە هاوەنی تەقێندراو لەلایەن ترۆریستە تەکفیریەکانەوە بۆسەر ناوچەی ئەلمزرەعە ولەدەوروبەری مەیدانی ئەلعەباسیینی دەمیشق کە باڵوێزخانەی ڕوسیا لەوێدا هەڵکەوتووە ،وێ کەوتووە. بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا کانی عەرەبی ، تاقمە ترۆریستی تەکفیریەکان هۆکاری سەرەکی تەقەی ئەم گوللە هاوەنانە بوون. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ، بازگە وشوینی پشکنینی هاوبەشی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا وسوپای سووریا لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی چالاکی خۆی دەسپێکردووە. مەبەست لەم کردەوەیە بەرەبەرەکانی لەگەڵ جمووجوڵی ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە لەم ناوچەیە دایە.