پێشڕەویی شەڕڤانانی کوردی سووری لە شاری "ڕەقە"
ژێدەرە سوورییەکان باسی ڕزگار کرانی زۆربەی ناوچەکانی شاری "ڕەقە" لە باکووری ئەم وڵاتەیان کرد.
ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ژێدەرە سووریەکان ڕایانگەیاند؛ شەڕڤانانی کوردی سووریایی تا ئێوارەی چوارشەممە کۆنترۆڵی نیوەی شاری ڕەقە گرینگترین ناوەندی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی داعشیان لە سووریا گرتۆتە دەست. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژراو، بریندار و یان ئەسیر بوون.
هەروەها راگەیەندراوە؛ سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا گوندی بەغیلییە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی "حومس"یان لە بوونی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش پاکتاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و بریندار بوون و بەشێک لە کەرەستە و چەک و چۆڵی تیرۆریستان تیاچوو.
ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری بۆ بنەبڕ کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەندین میحوەردا بەتایبەت لە ناوچەکانی نزیک بە سنوری ئێراق بەردەوامە.
هەروەها ژێدەرە سوورییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان شارومەندانی سووری بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری ڕەقە لە باکووری ئەم وڵاتەیان کرد. لە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا تا ئێستا سەدان کەسی مەدەنی کوژران و یان بریندار بوون.