تەقینەوە لە گردوپەڕی حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302226-تەقینەوە_لە_گردوپەڕی_حەڵەب
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دانیشتنی تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە و ئەحڕاڕوشام لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، ژمارێک کەس کوژران و یان بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2017 04:56 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە گردوپەڕی حەڵەب

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دانیشتنی تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە و ئەحڕاڕوشام لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، ژمارێک کەس کوژران و یان بریندار بوون .

 بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە ئەرکانی راگەیاندنی شەڕی سوریا ، ئەم تەقینەوەیە لە گوندی ئەلنەجار لە دەوربەری باشووری حەڵەب رووی دا .

گروپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە تا ئێستا کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی خۆی لەم تەقینەەیەدا پشت ڕاست کردووەتەوە .

 لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا لە درێژەی هەڵمەتی خۆی لە دژی رێکخراوی ترۆریستیی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی ڕەققە ژمارێک لە ترۆریستانی کوشت .  ئەرتەشی سوریا هەروەها دوای زاڵبوون بەسەر هەندێ لە تەپۆلکەو بەرزاییەکان لە رۆژهەڵاتی گوندی  « رجم السلیمان » گەییشتە سنوورەکانی پارێزگەی دەیرزوور .

سەرچاوە سوریەکانیش باسی تێکهەڵچوونی قورسی نێوان ئەرتەشی سوریا و گروپە چەکدارەکان لە شاری درعای باشووری سوریا دەکەن .