کاردانەوەو پەرچەکرداری کوردانی سووری بە هاتنی سەربازانی تورک بۆ کۆبانێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302316-کاردانەوەو_پەرچەکرداری_کوردانی_سووری_بە_هاتنی_سەربازانی_تورک_بۆ_کۆبانێ
هاوکات لەگەڵ چوونی سەربازانی تورک بۆ شاری کۆبانێ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) وشداریان داوە، بێتوو سەربازانی تورکیا شاری کۆبانێ جێ نەهێڵن ، بەو کارەیان کاردانەوەیان دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • کاردانەوەو پەرچەکرداری کوردانی سووری بە هاتنی سەربازانی تورک بۆ کۆبانێ

هاوکات لەگەڵ چوونی سەربازانی تورک بۆ شاری کۆبانێ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) وشداریان داوە، بێتوو سەربازانی تورکیا شاری کۆبانێ جێ نەهێڵن ، بەو کارەیان کاردانەوەیان دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوار، سەربازانی تورکیا سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە چوونە گوندەکانی بوبانی و سفتەک لە ڕۆژاوای کۆبانێ لە باکووری سووریا کە ئەوەش کاردانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەلی لێکەوتەوە.

بەقسەی دانیشتووانی خۆجێی، سەربازانی تورکیا تۆپخانەکانی خۆیان لە ئاوایی کلەجبرین هەڵکەوتوو لەنێوان شاری ئەعزاز و شارۆچکەی مارع جێگیر کردو بەم چەشنە پەلاماری تۆپخانەیی خۆیان بۆسەر گوندی مەنغ ، دوو ئاوایی "العلقمیە" و "عین دقنە" لە ناوچەکانی شەهبا، دەس پێ دەکەن.

هەروەها سەربازانی تورک بەهاوەن ئاواییەکانی شێخ عیسا، سموقە، تەل مەزیق لەناوچەکانی شەهبا و مەرعناز لە عەفرینیان داوەتە بەرهێرش.

تورکیا لە ئاگۆستی٢٠١٦گەیشتە باکووری سووریاو بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتی دەسپێکرد. ئەو کردەیەی تورکیا، چەندین جار لەلایەن حکومەتی سووریا ئیدانە کراوە.

کردەی تورکیا لەشەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا، بێ هاواهەنگیی حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە ئەنجامی گرتووە.