ئەسەد: تیرۆریزمێکی تۆقێنەر بەرۆکی سووریای گرتووە
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە بەرەوڕووی تیرۆریزمێک بۆتەوە کە مێژوو تا ئێستا لە بواری بەربڵاوو بوون، بێ بەزەیی بوون و ڕق لە دڵدا بوون، دیاردەی لەو چەشنەی بە خۆوە نەبینوە.
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا بە بۆنەی هەفتا و دووەمین ساڵڕۆژی پێکهاتنی سوپای سووریا، لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری "جەیشوشەعب" (سوپای گەل)، تیرۆریستانی تەکفیریی بە دوژمنی مێژوویی ئەم وڵاتە هێنایە ئەژمار کە لە سای داکۆکیی هەمەلایەنەی وڵاتانی ناوچەیی و واوەناوچەیی هەوڵ دەدەن بۆ زال بوون بە سەر هەموو ناوچەکەدا.
سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە دەسکەوتە پڕبایەخەکانی ئەم وڵاتە لە ئەنجامی خۆڕاگری وتی: بە هۆی خۆڕاگریی سوپا، هاوڕێیەتی خەڵک و خوێنی پاکی قوربانیان، دەسکەوتەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم هەر درێژەی هەیە.
بەشار ئەسەد سووریای بە دڵی ناوچەکە و بە تەوەرەی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی و وتیشی: سوپای ئەم وڵاتە ئەمڕۆکە خەریکی خوڵقاندنی حەماسەیەکی دیکە لە حماسەکانی سەربەرزی و سەربەستیە و بە ویست و ورەی بەرزی خۆی، ئاسۆیەکی ڕووناک بۆ سەرکەوتنمان دیاری دەکات.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.