درێژەی یارمەتیە سەربازیەکانی ئەمریکا بە کوردی سووریا
سەرچاوەکانی تورکیەیی لە درێژەی یارمەتیەکانی سەربازیی ئەمریکا بە کوردە نەیارەکانی سووریا هەواڵ دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئین تی ڤی تورکیا ڕایگەیاند ، ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا پەیەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەشتا لۆری چەک وتەقەمەنی جەنگی تریان بۆ ئەم حزبە ناردوە وبەم بارە گشتی ئەم یارمەتیانە دەکاتە هەشتسەدو نۆ لۆری.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم چەکانە لە سنووری عێڕاق ولە پارێزگەی حەسەکەی سووریا تەحویلی پارتی یەکیەتی دێموکراتیکی سووریا کراوە. قەیران لە سووریا لە دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ سەرکوت کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە. تورکیایش لەو وڵاتانە بووە کە لە کەسانی چەکدار وترۆریستەکان لەدژی دەوڵەتی سووریا ، پشتیوانی کردووە.