فەرمانبەرێتی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش، کوشتاری خەڵکی سووریا
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: فەرمانبەرێتی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش، کوشتاری خەڵکی سووریایە.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، فەیسەل مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە دەمشق بەپەیامنێرانی وت: فەرمانبەرێتی سەرەکیی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش هێرش کردنەسەر کەسانی سیڤیل، کوشت و بڕی خەڵکی سووریاو گرینگی نەدان بە دوژمنی سەرەکی مرۆڤایەتی واتە تیرۆریزمی داعشی وبەرەی نوسرەیە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش جارێکی دیکە لە کارەساتێکی نوێ لەسووریا، سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە شەست کەسی سیڤیلیان لە پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریا کوشت.
ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لەمانگی ئاگۆستی٢٠١٤وە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی رەشەکوژی داعش، بەدەر لەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبێ هاواهەنگیی لەگەڵ حکومەتی سووریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە.
ئەو هاوپەیمانە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سووری لە پارێزگاکانی دێرەزوور، ڕەققەو حەڵەب(باکووری سووریا) ی خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.