وەزیری بەرگری سووریا : ژیانی خەڵک لەم وڵاتە گەڕاوەتەوە بۆ سەر ڕەوشی ئاسایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302540-وەزیری_بەرگری_سووریا_ژیانی_خەڵک_لەم_وڵاتە_گەڕاوەتەوە_بۆ_سەر_ڕەوشی_ئاسایی
وەزیری بەرگری سوریا ڕایەگیاند: گەلاڵەی تاقمە ڕەشەکوژەکانیی سوریا شکستی هێناوە و ژیانی خەڵکیی گەڕاوەتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی خۆیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2017 06:29 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری سووریا : ژیانی خەڵک لەم وڵاتە گەڕاوەتەوە بۆ سەر ڕەوشی ئاسایی

وەزیری بەرگری سوریا ڕایەگیاند: گەلاڵەی تاقمە ڕەشەکوژەکانیی سوریا شکستی هێناوە و ژیانی خەڵکیی گەڕاوەتەوە بۆ ڕەوشی ئاسایی خۆیەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" ئەلعیماد فەهد جاسم ئەلفەریج" وەزیری بەرگری سوریا سێ شەممە شەو بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنیی سوپای ئەو وڵاتە بە ئاماژە بە سەرکەتنی سوپا لە شەڕی دژی ترۆریستان وتی: گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی سوریا ، تێکڕووخانیی گەڵالەی ترۆریستی و بە دەست گرتنی دەستپێشخەریی سوپا لە گۆڕەپانیی شەڕ وتێکهەڵچوونەکان لە گرنگترین نیشانەکانی  شکستی ترۆریستان لەو وڵاتەیە . ئەلفەریج بە ئاماژە بە سەرکەوتنە ستراتژیکەکانیی سوپای سوریا بە پشتگریی هاوپەیمانەکانیی خۆی لە وان ئازادیی حەڵەب وتیشی: زۆرتری ناوچە داگیر کراوەکان، ئازاد کراون وپاشماوەی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ناوچە گەلێکیی بەرتەسک لە خاکی سوریا دا لەژێر گەمارو دان .

جێگری فەرماندەری گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانیی سوریا بەڕاشکاوی وتی : سوپا باۆ ئازادیی نیشتمان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و پاوەجێی بۆ وڵات هەموو هەولێک ئەدات و بە دەستەڵات لە سەروەری و سەربەخۆیی سوریا بەرەڤانی دەکات .