سووریا : هاوپەیمانیی ئەمریکی بەرەنگاری خەباتکارانی دژەتیرۆر دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302688-سووریا_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بەرەنگاری_خەباتکارانی_دژەتیرۆر_دەبێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتیی دژە داعش لەبەر کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنی سووریا و بۆردومان کردنی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە سزا بدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 04:36 Asia/Tehran
  • سووریا : هاوپەیمانیی ئەمریکی بەرەنگاری خەباتکارانی دژەتیرۆر دەبێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتیی دژە داعش لەبەر کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنی سووریا و بۆردومان کردنی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە سزا بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هاوپەیمانیی ئەمریکایی، نەخۆشخانەکان، خوێندنگەکان، پرد و بەنداوەکانی سووریا دەداتە بەر پەلامار، ڕایگەیاند؛ ئەم هاوپەیمانییە لە ڕاستیدا دژ بەو کەسانە شەڕ دەکات کە خەریکن خەباتی دژی تیرۆرن.

کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنی سووریا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا یەکجار زۆر بووە.

٣٠ شاروومەدنی سووریای بە هۆی پەلاماری ڕۆژی سێشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەقە، لە باکووری سورویا کوژران و و بریندار بوون.

٢٧ و ٢٩ی ژولاییش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، خەڵکی مەدنی سوورییان لە ڕەقەدا لە خاک و خوێن گەوزاند.

ئەم هاوپەیمانییە هەروەها لە ڕۆژانی ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ژوەنیش پتر لە ٩٠ شاروومەندی بێ تاوانی سووریی لە پارێزگەی دەیرووزوور (هەڵکەتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا) کوشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

گرووپی چاوەدێریی "ئەیروارز" کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر چاوەدێریدایە، ئەمدواییە ڕایگەیاند؛ نزیکەی سێ هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئیستا لە پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریادا کوژراون.

ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بە بیانووی بەرەنگاربونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، خەڵکی مەدەنی لە سووریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار.

هاوپەیمانیی بە ناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی ئۆباما بە مەبەستی بانگەشەی خەباتی دژ بە تیرۆریستانی نێو ئێراق و سووریا پێکهات. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕێژە و ئاماری فەرمی، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە خۆیان لە بناغەدانەران و پشتیوانانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش لە بواری دراوی و چەکەمەنییەوەن.