کوژرانی ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان لە ڕەقە و دەیروزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302690-کوژرانی_ژمارێکی_زۆر_لە_تیرۆریستان_لە_ڕەقە_و_دەیروزوور
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە بنکە و مەتەرێزی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەکانی ڕەقە و دەیرووزوور، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان بۆردومان کرد و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 06:57 Asia/Tehran
  •  کوژرانی ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان لە ڕەقە و دەیروزوور

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە بنکە و مەتەرێزی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگەکانی ڕەقە و دەیرووزوور، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان بۆردومان کرد و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) لەم پەلامارانەدا، هەمماری چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازیی داعشییەکان تیاچوو و زۆرێک لە تیرۆریستان کوژراو و یان بریندار بوون.

پێشڕەویی سوپای سووریا لە میحوەرە جۆربەجۆرەکاندا لە ناوچەی دەیرووزوور لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە سەرکردەکانی داعش لەم ناوچەیە هەڵبێن.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها توانیان بە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری ڕەقە و دەیرووزوور، ئاسایش و هێوری  بە سەر زۆرێک لە گوند و مەزراکانی ئەم ناوچانە بچەسپێنن.

پێشڕەوییەکانی ئەمدواییەی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی ڕەقە و دەیرووزوور و شکست و پاشەکشەی تیرۆریستان، لە ڕوانگەی ژمارێک لە مێدیا عەرەبییەکانەوە لووتکەی پرۆسەی تیاچوون و بنەبڕکرانی داعش لەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

سووریا لە مارسی ٢٠١١ـەوە تا ئێستا بەرەوڕووی قەیرانی  کنەی تیرۆریستانی بیانی بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە بۆتەوە.