ئاگربڕ لە ناوچەی کەم ئاڵۆزیی لە حومسی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302810-ئاگربڕ_لە_ناوچەی_کەم_ئاڵۆزیی_لە_حومسی_سووریا
ڕووسیاو نەیارانی سووری لە بارەی پێکهاتنی ناوچەیەکی تازەی بێ ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون لە ناوچەی باکووری سووریا ڕێککەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 17:58 Asia/Tehran
  • ئاگربڕ لە ناوچەی کەم ئاڵۆزیی لە حومسی سووریا

ڕووسیاو نەیارانی سووری لە بارەی پێکهاتنی ناوچەیەکی تازەی بێ ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون لە ناوچەی باکووری سووریا ڕێککەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئیگۆر کۆناشنکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئاگر بڕ لە شاری حومسی باکووری سووریا لە   ڕۆژی پێنج شەممە جێبەجێ دەکرێت.

بە قسەی ئیگۆر کۆناشنکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا 31ی ژوئیە خولێکی تازەی وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاو نەیارانی سووری لە قاهیرە ئەنجامی گرت و بەشدارانی وتووێژەکان لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی پێکهاتنی سێهەمین ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە شاری حومس کە داگری 48 شارۆچکە بە حەشیمەتێکی پتر لە 147 هەزارە کەسە، ڕێککەوتن.

ئیگۆر کۆناشنکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا هەروەها پێشی داگرت کە سەرەتاکانی مانگی ژوئیە لە پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بڕیارێک درا بۆ پێکهاتنی چوار ناوچەکی کەم ئاڵۆزی لە سووریا کە دووانیان لە باشووری ڕۆژئاوای سووریاو لە گردوپەڕی دیمەشق لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دا جێبەجێ کراوە.

ڕووسیا و ئێران و تورکیا وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاگربڕەکەی سووریان.

هەتا ئێستا لە سەردەستی ڕووسیاو ئێران و تورکیا چەند خولی دانیشتنی تایبەت بە سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بەڕێوە چووە کە ئەنجامەکەی دەستەبەر کرانی ئاگربڕی هەمەلایەنەو بەرپاکرانی یەکەم خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان شاندی نوێنەرایەتیی تاقمە نەیارەکان و دەوڵەتی سووریا بووە.

ئاگربڕەکەی ئێستای سووریا بەپێی گەڵاڵەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا واتە سێ وڵاتەکەی پشتگری دانوستانەکانی ئاستانە پراکتیزە کراوە کە لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دا پشتڕاست کراوەتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.