کوژرانی 189 کەسی سڤیل لە مانگی ڕابردوودا لە ڕەققەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302812-کوژرانی_189_کەسی_سڤیل_لە_مانگی_ڕابردوودا_لە_ڕەققەی_سووریا
میدیاکانی خۆجێیی سووریا ڕایانگەیاندووە: لانیکەم 189 کەسی سڤیل لە مانگی ڕابردووی زایینی لە شاڵاوە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بەناو دژی داعش لە ڕەققەی سووریا کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 17:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی 189 کەسی سڤیل لە مانگی ڕابردوودا لە ڕەققەی سووریا

میدیاکانی خۆجێیی سووریا ڕایانگەیاندووە: لانیکەم 189 کەسی سڤیل لە مانگی ڕابردووی زایینی لە شاڵاوە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بەناو دژی داعش لە ڕەققەی سووریا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە تاقمەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ لە ڕەققە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بەناو دژی داعش لە مانگی ژولای دا، 633 جار شاری ڕەققەی لە باکووری سووریایان بوردومان کردووە.

ڕۆژی سێ شەممەش 30 شارومەندی سووری لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر شاری ڕەققە کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

پێشتر دامەزراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ وایان بڵاو کردبووەوە کە لانیکەم سەدان کەس لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوو لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر ڕەققە کوژراون و ژمارەی گیان لەدەست داوانی سڤیل بەتایبەتی لە دەیروزوور و ڕەقە پەرەی سەندووە.

ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو گەلێک جار بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان خەڵکی سڤیلی سووریاو عێراقی داوەتە بەر پەلامار. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە بۆ خۆیان لە پێکهێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە داعشن.