کوژرانی دەیان تیرۆریست و بەسەدان بریندار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302944-کوژرانی_دەیان_تیرۆریست_و_بەسەدان_بریندار_لە_باشووری_ڕۆژهەڵاتی_ڕەققەی_سووریا
لەدرێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە گردووپەڕی باشووری پارێزگای ڕەققە، باکووری ئەو وڵاتە، دەیان تیررۆیستی داعشی کوژران و بەسەدان کەسی دیکە بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2017 04:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریست و بەسەدان بریندار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققەی سووریا

لەدرێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە گردووپەڕی باشووری پارێزگای ڕەققە، باکووری ئەو وڵاتە، دەیان تیررۆیستی داعشی کوژران و بەسەدان کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینی هەواڵدەریی تەسنیم؛ سوپای سووریا لەسەروبەندی کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەمەودای نێوان بیاوانی نێوان گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی ڕەققەو پارێزگای دێرەزوور جێگیرە. ئەو مەودایە بە دەسبەسەرداگرتنی چەند ناوچە گەیشتووەتە شەست کیلۆمیتر.

لەدوا خولی پێشڕەویی سوپای سووریا، گوندەکانی حەویجە شنان و ئەلشەریدە لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی ڕەققە لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراون.

بەقسەی سەرچاوەیەکی مەیدانی سووری، ئامانجی داهاتووی هێزەکانی سوپای سوریا، ڕزگارکرانی ناوچەکانی «مغلة کبیرة، صغیرة وغانم العلی» لەچنگ تیرۆریستانی داعشییە.

هێزەکانی سوپای سووریا لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا حەوت شارۆچکە لە باشوور و کەنار ڕووباری فوڕاتیان ڕزگار کردو بە بازدان بەسەر تیرۆریستان و ڕزگارکرانی شارۆچکەکانی ئەلرابییەو ئەلجبیلە، تیرۆریستانی داعشیان لە سی کیلۆمتریی درێژەی لێواری باشووری رووباری فوڕات گەمارۆ دا.

ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لەو ناوچانە، کوژرانی دەیان تیرۆریستی داعشی لێکەوتەوە کە زۆربەیان خاوەن ناسنامەی تونسی، لیبیایی، مەغریبی ، سەعوودی و چێچێنی بوون.

بەقسەی سەرچاوەیەکی سەربازی، سوپای سووریا کۆنترۆڵی چەندین ناوچە لە گردووپەڕی باشووری ڕەققەی گرتووەتە دەست.

ئەو سەرچاوە سووریە بەهەواڵدەریی سپۆتنیک وتی: لەو ئۆپراسیۆنەدا بەسەدان تیرۆریست بریندار بوون، ٣٣٠ ئۆتۆمبیل، ١٢ بنکەی سەرکردایەتی، سێ تانک، دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، سێ هەماری چەکەمەنی و بڕێکی زۆر ماددەی تەقینەوەییش لەبەین بردرا. ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لەو ناوچانە لە١٤ی ژوولای ٢٠١٧وە دەس پێ بووە.