پێشڕەویی سوپای سوریا لە گردووپەڕی پارێزگای حومس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i302952-پێشڕەویی_سوپای_سوریا_لە_گردووپەڕی_پارێزگای_حومس
سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی، بنکەی "الهجانە" و ناوچەی ڕۆژاوای شاری ئەلسەخنە لەپارێزگای حومسی لەچنگ گرووپە تیرۆریستییەکان رزگار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2017 06:26 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سوریا لە گردووپەڕی پارێزگای حومس

سوپای سووریا لەدرێژەی پێشڕەوییەکانی، بنکەی "الهجانە" و ناوچەی ڕۆژاوای شاری ئەلسەخنە لەپارێزگای حومسی لەچنگ گرووپە تیرۆریستییەکان رزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سوپای سووریاو هێزەکانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە دوێشەو لە درێژەی پێشڕەویی خۆی لە گردووپەڕی رۆژهەڵاتی پارێزگای حومس لەناوەندی سووریا، بنکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەگەڵ چوار تانک و هەماری تەقەمەنی ئەو گرووپە لەناوچەی ئومم توینە لە دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی شاری حومس تێکشکاند.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی حۆمس، حەماەو ڕەققە پەرەی سەندووە.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا، یەکەکانی سوپا چەنش ڕۆژ لەوەپێش توانیان بگەنە دەروازەکانی شارۆچکەی ئەلسەخنە گرینگترین پێگەی داعش لەو ناوچەیە.