دەرکەوتنی چەند ناوچەی دەوربەری ڕەققە لە چنگ داعشیەکان
لە درێژەی پێشڕەوی هێزەکانی سوریا ؛ یەکینەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە توانیان چەند ناوچەی دەوربەری شاری ڕەقەی ناوەندی سەرەکیی جێگیر بوونی ترۆریستانی داعش لە ژێر داگیرکاریی ئەم گروپە رزگار بکەن .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سانا ، ئەرتەشی سوریا دوانیوەڕۆی شەممە هەروەها توانی ئاسایش و سەقام بگەڕێنێتەوە بۆ شارۆچکەکانی دەوربەری ڕەققە .
لە هەمان کاتدا راگێندرا ، ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیدا لە دەوربەری روژهەڵاتی پارێزگەی حومس لە ناوەندی ئەم وڵاتە ، ژمارێک لە ترۆریستانی داعش بکوژێ و زیانێکی قورسیان پێ بگەیەنێ .
هەر لەم پێوەندیەدا گروپی ناسراو بە چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە
"السخنه " دوایین شاری گەورە لە پارێزگەی حومسیان لە ژێر چنگی داعش رزگار کرد .
هەموو سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوریا شەوی رابردوو راپۆریان دا چوار کەسی مەدەنی سوریایی لە ئەنجامی هاویژرانی چەند موشەکی ترۆریستانی داعش بۆ دەوربەری شاری دەیرزوور لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژران .
هەواڵدەزری فەرمیی سوریا - سانا - ئاماژەی نەکردووە بە وردەکاریەکانی ئەم هەواڵە .