فەیسەڵ مێقداد: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردەکان لە باکووری سووریا ، نالۆژیکانەیە
ئاب 07, 2017 04:55 Asia/Tehran
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بەڕێوەچوونی هەرچەشنە هەڵبژاردنێکی کوردان لە باکووری سووریای بە نالۆژیکانە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، فەیسەڵ مێقداد لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا جەختی کرد: سووریا قەت ڕێگەنادات هیچکام لە بەشەکانی سەرزەوینەکەی جیا بێتەوە.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: جیابوونەوەی سەرزەوین، پرسێکی هاوپێوەند بە یەکپارچەیی خاکی سووریایە کە بۆ دانوستان ناشێ.
مێقداد وتیشی: سووریا ڕاسپێری بۆ ئەوانەی لەو ئاراستەدا هەنگاو دەنێن و لەلایەن ژمارێک وڵات و رژیمەوە هان دەدرێن، ئەوەیە کە دەست لەو کارە هەڵبگرن.
سەرپەیڤ