نەگۆڕدرانی هەڵوێستی عەرەبستان لەهەمبەر قەیرانی سووریا
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەلایەن کەناڵی رووسیا ئەلیەوم بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نەیاری سووری لەمەڕ ڕەزامەندیی عەرەبستان لەگەڵ مانەوەی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رایگەیاند، هەڵوێستی عەرەبستان لەهەمبەر قەیرانی سووریا داڕێژراو لەسەر بنەمای بەیاننامەی ژنێڤی یەک و بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
بەپێی راپۆری ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ژمارێک میدیا لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاوپێوەند بە سووریا، بەو جۆرەی پێویستە وردبین نەبوونە و هەڵوێستی عەرەبستان لەهەمبەر ئەو وڵاتە نەگۆڕاوە.
ئەو سەرچاوەیە ئیدیعای کرد: بەیاننامەی ژنێڤی یەک و بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان جەخت دەکا لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی بۆ ئیدارەی کاروبارەکان لە سووریا، ئامادەکرانی یاسای بنەڕەتیی نوێی سووریاو بوارخۆشکران بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بێ ئامادەبوونی بەشار ئەسەد.
ماڵپەڕی رووسیا ئەلیەوم رۆژی یەکشەممە بەگێڕانەوە لە ئەحمەد عەسراوی ئەندامی لیژنەی نەیارانی حکومەتی سووریا کە داکۆکی سەعوودییەکانی لەپشتە، ڕایگەیاند، عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بەشاندی باڵای وتووێژکاری سووریای ڕاگەیاندووە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوەو دەبێ ڕەوتێکی نوێ ڕەچاو بکرێ.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.