پچڕانی بودجەی ماڵیی ناڕازیانی سووری لە لایەن تورکیاوە
ئاب 07, 2017 13:08 Asia/Tehran
ماڵپەڕە کانی سەربە ناڕازیانی سووری ڕایانگەیاند ، دەوڵەتی تورکیا پشتیوانی ماڵیی خۆی لە ناڕازیانی سووریا پچڕاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ماڵپەڕەکانی سەر بە ناڕازیانی دەوڵەتی سووریا ڕایانگەیاند ، دەوڵەتی تورکیا حەوتەی ڕابردوو مووچەی مانگانە کە دەیدا بە نەیارانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد ، ڕایگرت.بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕانە ، بەم چەشنە تورکیا مانگی ئوت بۆدجەی مانگانەی هاوپەیمانی نەیارانی سووری کە نێزیک بە سێسەدو بیست هەزار دوڵارە ، نەداوە. شایانی باسە ئەمریکا ، تورکیا ، عەرەبستان وڕژێمی زاێونیستی لە پشتیوانانی سەرەکی ماڵیی وچەکەمەنی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار کە هەتا ئێستاکە بوونەتە هۆی قەڵاچوو کردنی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان لەشەڕەکانی سووریا وعێراق.
سەرپەیڤ