بەردەوامیی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر جەماوەری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i303356-بەردەوامیی_هێرشی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_بۆ_سەر_جەماوەری_سووریا
میدیاکان ڕۆژی دووشەممە باسی هێرشی دووبارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایان لە سووریاو کوزران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی سڤیلی سوورییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2017 15:59 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ سەر جەماوەری سووریا

میدیاکان ڕۆژی دووشەممە باسی هێرشی دووبارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایان لە سووریاو کوزران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی سڤیلی سوورییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) فڕوکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە درێژەی تاوانکارییەکانی خۆیاندا لە سووریا، شاری مەیادین لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرۆزووریان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بوردومان کرد کە لەم هێرشەدا کۆمەڵێکی تر لە شارومەندانی سووری کوژران و بریندار بوون.

فڕوکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ڕۆژی شەممەش نشینگەو ماڵ و حاڵی شارومەندانی شاری ڕەققەیان بە موشەکی دوورەبەرزەفت دایەبەر پەلامار و لەم هێرشەدا 43 ئافرەت و منداڵی سووری دانیشتووی ڕەققەی باکووری سووریا کوژران و بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە نامەیەک دا بو ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکی دزی داعش و کۆتایی هاتن بە دڕندەکارییەکانی ئەم هاوپەیمانیە دژی نەتەوەی ئەم وڵاتەی کرد.

ئەمریکا لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی خەباتی دزی تاقمە تیرۆریستییەکان، خەڵکی سڤیایان لە سووریاو عێراق دا داوەتە بەر پەلامار.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە میدیاییەکان باسی پێشڕەویی سوپای سووریایان کردووە لە باکوور و ناوەندی ئەم وڵاتە بەرەو دەیرۆزوور کە بەشێکی گەورەی لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دایە.

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئێستاکە سوپای سووریا لە دە کیلومەتریی سنووری پارێزگای دەیرۆزوور لەگەڵ وڵاتی عێراق دایە.