پێشرەوی سوپای سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە
سوپای سووریا بەرزائیەکانی ئەسەدی " جارین " وئەلریاحین " وناوچەی " بەئیر ئەلسابونی" لەپارێزگەی سویدا لەباشووری سووریا لەداعشیان وەرگرتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، سوپای سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە توانیی سەرەڕای ئازاد کرانی ئەم ناوچانە ، ترۆریستەکانی داعش بەرەو ناوچەی بەئیر ئەلسوەت، هەڵکەوتوو لە ڕێفی باشووری ڕۆژهەڵاتی سویدا لە باشووری سووریا ولە سنوورلەگەڵ ئەردەن یان ڕاونان وپاشەکشەیان پێ کردن. لەم هەڵمەتە ولەهەڵمەتەکانی پێشوو ، سوپای سووریا توانیویەتی هەتا ئێستاکە سەد کیلومێتر ی چوارگوشە لە پاڕێزگەی سویدا ئازاد بکات. سوپای سووریا ڕۆژی یەکشەممە یش توانی کۆنترۆڵی ناوچەی ئەلزەبیغی بەرزائیەکانی ئەلئەسەدیە وئەلحردیە لە باشووری ئاوبەدنی " ئەلزلف، وناوچەکانی بەئیر ئەلرفاع و بەئیر ئەلحردیە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی تل شەعاب هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بگریتە دەس. ژێدەرە سەربازیەکانی سووری ڕایانگەیاند ، لەم پێشڕەویانە ژمارەیەکی زۆر لە ترۆریستەکان کوژران ولە بادیە ی ڕۆژهەڵاتی وباشووری ڕۆژهەڵاتی ئەلسویدا ترۆریستەکانی سوپای ئازاد لەگەڵ سوپای سووریا تێکەڵچوون.