تەقینەوە لە هەماری چەکی تیرۆریستەکان لە باشووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i303534-تەقینەوە_لە_هەماری_چەکی_تیرۆریستەکان_لە_باشووری_سوریا
تەقینەوە لە هەماری چەک و تەقەمەنی نێردراو لە ئەردەنەوە بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا، بووە هۆی کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2017 03:36 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە هەماری چەکی تیرۆریستەکان لە باشووری سوریا

تەقینەوە لە هەماری چەک و تەقەمەنی نێردراو لە ئەردەنەوە بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا، بووە هۆی کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  ڕۆژی سێ شەممە لەبەر تەقینەوەی  هەماری چەک و چۆڵی نێردراوی  ئەردەن بۆ تاقمەکانی تیرۆریستی لە دەورووبەری شاری دەرعا  لە باشووری  سوریا دە تیرۆریست کوژران و  بیست تیرۆریستی دیکەش بریندار بوون.

تاقمی چەکداری ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا کەلەلایەن  ئەمریکا و تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت لە سنووری ئەردەن و سوریا  سەقامی گرتووە و لەم ناوچەیە هەوڵ دەدات بۆ بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی  .

هەرلەم حاڵەدا  سەرچاوە ئاسایشییەکانی  سوریا باسی تێک شکێندرانی پێنج فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی هەڵگری بۆمبی تیرۆریستان لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان کرد.

سوپای سوریا ڕۆژی سێ شەممە  پێنج فڕۆکەی بۆمب ڕێژکراوی تیرۆریستەکانی لە دەورووبەری ناوچەی  جورین لە بەشی باکووری ڕۆژاوای پارێزگەی حەما تێک شکاند.

هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا ساناش ڕایگەیاند  لەبەر پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی داعش  بۆسەر گەڕەکەکانی ئاوەدانی شاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لانیکەم سیڤیلێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری سانا سەقامگرتوو لە دەیروزوور  وتی  : تیرۆریستانی داعش  ڕۆژی سێ شەممە  چەند گوللە هاوەنیان نابە گەڕەکەکانی ئاوەدانی شاری دەیرزوور کە لە گەمارۆی ئەم   تاقمە دایە.

پەیامنێری  سانا وتیشی : لەبەر پەلاماری بە هاوەنی ئەندامانی داعش هەروەها خەسار کەوت لە ماڵ وسامانی خەڵک و دامەزراوە ژێرخانەییەکان.