سەرکەوتنی سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا کەسانی چەکداری سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و کەرەستە جەنگییەکانیان لە نزیکی شاری تەدمور دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ئەلئەخبارییە"ی سووریا؛ ژێدەرە سەربازییەکانی سووریا رایانگەیاند: هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە هەممارێکی کەرەستەی جەنگی، سێ بینا و چەندین ئۆتۆمبیل و لۆرییان کە هی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوو لە ناوچەکانی نزیک بە تەدمور لە پارێزگەی حومس نزیکی سنووری ئێراق تیا برد.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لەم پەلامارەدا هەموو سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبیلانە کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی سوپای سووریا، پێنج فڕۆکەی بێ سەرنشین و بۆمبڕێژکراوی گرووپە چەکدارەکان لە دەڤەری ناوچەی "جیرین" لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای پارێزگەی حەماه (باکووری ڕۆژاوای سووریا)ی خستە خوارەوە. ئەم هێزانە هەروەها پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر باشووری شاری دەیروزور (ڕۆژهەڵاتی سووریا)یان پووچەڵ کردەوە و زەبرێکی قورسیان لێ وەشاندن.
هەواڵی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە سوپای سووریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆی دژ بە تیرۆریستان لە دەڤەری حەماه و سوەیدا (باشووری ڕۆژاوا) دەستی گرتووە بە سەر چەن ناوچەیەکی تردا.
لە لایەکی دیکەوە ژێدەرە سوورییەکان باسی کوژرانی منداڵێکیان کرد لە پەلامارەکانی بە ناو هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری "تەیبە" لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیروزور.