ئەرتەشی سووریا داوای لە نەیارانی چەکدار کرد ته سلیم بن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304318-ئەرتەشی_سووریا_داوای_لە_نەیارانی_چەکدار_کرد_ته_سلیم_بن
ئەرتەشی سووریا لە نەیارانی چەکداری ئەو وڵاتە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق داوای کرد چەکەکانیان دابنێن و خو به ده سته وه بده ن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2017 12:07 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی سووریا داوای لە نەیارانی  چەکدار کرد ته سلیم بن

ئەرتەشی سووریا لە نەیارانی چەکداری ئەو وڵاتە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق داوای کرد چەکەکانیان دابنێن و خو به ده سته وه بده ن .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  دووشەمەی  ئیرنا   ئەرتەشی  سورویا  بە  بڵاو کردنەوەی  ئاگادارینامەگەلێک   لە ناوچەکانی  کەم کێشە داوای لە دانیشتووانی  غۆتەی ڕۆژهەڵاتیی  کرد  بۆ گەڕانەوەی    ئاسایش بەو ناوچە  هاوکاری  بکەن  و  لە ئەندامانی  چەکدار داوا بکەن  کە ته سلیم بن .  ئێران  ڕووسیا تورکیا  لە کۆتایی  خولی چوارەمی  وتووێژەکانی  ئاشتی  سووریا  لە شاری  ئاستانە  لێکگەیننامەی  دامەزراندنی  چوار ناوچەی  کەم کێشە لە سووریایان مۆر کرد  کە  داگری  ناوچەگەلێک  لە پارێزگاکانی  ئەدلەب  بەشگەلێک  لە حۆمس  غۆتەی  ڕۆژهەڵاتیی  دەرعا و قەنیترەیە . هەواڵێکی  دیکە   ئەوەیە کە   تاقمی  تێڕۆڕیستی  جەیشولئیسلام  لە ژێر لاگری  عەرەبستانی  سەعوودی   باسی  کرد لە   درێژەی  پەلامارەکانی    بەرەی نوسرە  و فه یله قی ئەلڕەحمان بۆ سەر  ئەو گرووپە  لە ناوچەی  غوتە  و وتیشی  لەو پەلامارانەدا یەکێک  لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە لە   ئەلنشابیە  کوژراوە .   لە تێکهەڵچوونەکانی   جەیشولئیسلام  لە گەڵ  فه یلەقی ڕەحمان  و ئەلنوسرە  لە نزیکیی  ئەلئەفتریس یش  دوو سەرکردەی  ئەلنوسرە  بە ناوەکانی  عەبدولڕەحمان سەخر مەحارب  و عەبدوالڕەحمان وەلید ڕەبیع کوژران .   غوتەی  ڕۆژهەڵاتیی  لە چەن مانگ لەمەوبەرەوە   شایەتی  تێکهەڵچوون  لە نێوان  تاقمە تێڕۆڕیستیەکانە .