سوپای سووریا ناوچەی مەزرەعە ئەلرەحیل" لە ڕۆژهەڵاتی پاریزگەی حومسیان ئازاد کرد
فەرماندەی سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند،هێزەکانی سوپا وهاوپەیمانەکانی زاڵبوون بەسەر ناوچەی مەزرەعە ئەلرەحیل لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئەلعالەم ، هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی لەم هەڵمەتەدا ژمارەیەک لە ترۆریستەکانی داعشی کوشت وزیانی قورسی لەوان لەم ناوچەیە لە پارێزگەی حومس گەیاند . . هێزەکانی سوپای سووریا بەپێشڕەوی خۆیان توانیان " جرود راس" بەعلبەک "ئەلقاع" وادی حەمید" وشاری ئەلمەلاهی" وبەرزاییەکانی دەوروبەری ئەوێ سەقامگیر بن. سوپای سووریا هەروەها ئەمڕۆ گوندەکانی " بەخیران" ئەلعریقە" وئەلعوسمانیە" لەباکووری ناوچەی ئەلکوم، هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومسیان لەداعش وەرگرتەوە ودەیان ترۆریستی داعشیان کوشت. هەرلەم حاڵەدا سوپای سووریا توانی فڕۆکەیەکی بێ سەرنەشین تەیار کراو بە کامیرا وژمارەیەک بومبی سەر بە ترۆریستیەکانی داعش بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکان، لەدەوروبەری فڕگەی دەیروزور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بخاتە خوار. ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریایش نوسیی: سوپای سووریا لە جادەی دەیروزور ناوەندیکی ئەمنیەتی سەربازی ئازادکردو ئەوێ بە شوینی دەسپێکرانی پێشڕوی بەرەو گوندی کەباجب لە ڕیفی باشووری ڕٶژئاوای شاری دەیروزور دانا.