ئازاد کرانی حەوت گوند لە پاڕێزگەی حومس لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304542-ئازاد_کرانی_حەوت_گوند_لە_پاڕێزگەی_حومس_لە_سووریا
سوپای سوریا حەوت گوندو ناوچەی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حومس لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئەم وڵاتە ، لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازاد کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی حەوت گوند لە پاڕێزگەی حومس لە سووریا

سوپای سوریا حەوت گوندو ناوچەی لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حومس لە ڕۆژئاوا و ناوەندی ئەم وڵاتە ، لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازاد کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەنالی تەلەفیزیونی ئەلئەخباریەی سووریا ، سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی پێشڕەویەکانی ئەمڕۆی خۆی لە پارێزگەی حومس سەرەڕای زاڵبوون بەسەر دوو گوندی ئەلکوم و واحە ئەلکوم توانیی پێنج گوندی تر لە بوونی ترۆریستەکانی داعش پاکتاو بکاتەوە.

لەم هەڵمەتەدا ژمارەیەکی زۆر لەداعشیەکان کوژران ودوو تانک وچوارترۆمبێلی تەیارکراو بە تیرهاوێژ تەقێندرانەوەوبرێ بومبیش پۆچەڵ کرانەوە. هەرلەم حاڵەدا ، ژمارەیەک لە تەپۆڵکەو بەرزاییەکانی زاڵ بەسەر مێحوەری ئاسریا لە  دەوروبەری ڕٶژهەڵاتی پاڕێزگەی حەما یش کەوتنە ژێر دەستی سوپای سووریا.

پارێزەرانی فڕگە ی دەیروزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریایش ژمارەیەک لە ترۆریستەکانی داعش لە دەوروبەری ئەم فڕگەیەیان کوشت وفڕۆکەیەکی کۆنترۆڵ لە ڕێگای دوری داعشیان خستە خوار.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپایش زیانیان گەیاندە بنکە سەربازیەکانی ترۆریستانی داعش لەگەڕەکی ئەلڕشدیە لە شاری دەیرزۆر ومێحوەرەکانی ئەوانیان لە پێنج گوندی تر دایە بەرپەلامارو زیانی زۆریان لەترۆریستەکانی داعش دا.