پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر حەڵەبی سووریا
پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر تاخی ئەکرەمیەی شاری حەڵەب بیست و یەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سانا، تیرۆریستانی تەکفیری سەقامگرتوو لە بەشەکانی ڕۆژاوایی شاری حەڵەب شەوی چوارشەممە سێ گوللە هاوەنیان نا بە تاخی ئەکرەمییە ی شاری حەڵەب کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم چوار کەسی سیڤیل لەوان منداڵێک و بریندار بوونی حەڤدە کەسی دیکە.
پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر گەڕەکی ئەکرەمییە هەروەها خەسارێکی زۆری گەیاندووە چەند ماڵ ، سامانی خەڵک و دامەزراوەکانی ژێرخانەیی ئەم ناوچەیە .
تیرۆریستانی سەر بە بەرەی نوسرە و تاقمی ناسراو بە نورەدین زنکی لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژاوای حەڵەب سەقامیان گرتووە و بە پەلاماری بە هاوەن و مووشەکی ناوچە ئاوەدانەکان دەدەنە بەر پەلامار .
بەپێی هەواڵێکی دیکە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە ناو دژە تیرۆریستی لە تاوانکارییەکی نوێ دا کلیسای سەیدە بەشارە لە ناوچەی سەکەنە لەشاری رەقەیان داوەتە بەر پەلامار و ئەوەیان بە تەواوی ڕووخاندووە.
لە پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر سووریا کە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش ئەنجام دەبێت، تائێستا ژومارێکی سەرنج راکێش لە شارومەندانی سوری کوژراون.
دەوڵەتی سوریا بە ناردنی نامەگەلێک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسیاش بە ئاماژەدان بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە کوشتنی شارومەندانی پارێزگەکانی رەقە، حەسەکە، حەڵەب، دەیروزوور و ناوچەکانی دیکەی سوریا، داوای هەڵوەشێندرانی خێرای ئەم هاوپەیمانیەیان کرد.