بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ڕەقەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304744-بەردەوام_بوونی_جەنایەتەکانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_لە_ڕەقەی_سووریا
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا دیسان لە ئەنجامی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا دەیان شاروومەندی بێ تاوان بوونەتە قوربانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2017 08:50 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ڕەقەی سووریا

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا دیسان لە ئەنجامی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریا دەیان شاروومەندی بێ تاوان بوونەتە قوربانی.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانیی ئەلمەیادین شەوی چوارشەممە ڕاپۆرتی دا: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پتر لە ٤٠ کەس لە خەڵکی سووریا لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی دژە داعش بۆ سەر شاری ڕەقە، لە باکووری سورویا کوژراون.

بە پێی هەر ئەم ڕاپۆرتە؛ نیوەی قوربانیانی ئەو پەلامارانە، ژن و منداڵی بێ تاوانی سووریایین.

پێشتریش نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی گەڕەکە ئاوەدانەکان و ماڵی شاروومەندانی شاری ڕەقەیان دایە بەر مووشەکی ڕێنوینی کراو کە لەو پەلامارەدا ٤٣ ژن و منداڵی سووریی دانیشتووی ڕەقە کوژران و بریندار بوون.

 

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەردەوام لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەڵوەشێندرانەوەی خێرای هاوپەیمانیی نایاسایی ئەمریکایی دژە داعش و کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانیان دژ بە گەلی ئەم وڵاتە بووە.