کوژرانی ژمارێک لە ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304784-کوژرانی_ژمارێک_لە_ئەندامانی_داعش_لە_ڕۆژهەڵاتی_سووریا
سوپای سووریا رایگەیاند ؛ ژمارێک لە ئەندامانی داعش بە هۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە پارێزگەی دەیروزور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2017 12:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سوپای سووریا رایگەیاند ؛ ژمارێک لە ئەندامانی داعش بە هۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە پارێزگەی دەیروزور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی "ڕووسیا ئەلیەوم"؛ لەم پەلامارەدا ژمارێک لە ئەندامانی داعش کە سەر بە سەعوودییەکان بوون کوژران و چەن ترۆمبیلێکی سەربازی و کەرەستەی جەنگیی تیرۆریستانیش تیاچوو. هەروەها سوپای سووریا لە دریژەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆریستان لە سنووری ئەردەن (باشووری سووریا) دەستی گرت بە سەر ژمارێک بنکەی سەربازیی لە سنوورەکاندا و هەروەها ژمارێک لە تیرۆریستانی کوشت و ژمارێکی زیاتریشی لێ بریندار کردن.

سوپای سووریا پێنجشەممە ١٠ی ئاگوست توانی دەست بگرێ بە سەر زۆربەی ناوچە سەرسنوورییەکانی پارێزگەی سوەیدا لە باشووری ئەم وڵاتە و نزیک بە سنووری ئەردەن.