پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304822-پێشڕەوییەکانی_سوپای_سوریا_لە_ناوچە_جۆر_بە_جۆرەکانی_ئەو_وڵاتە
سوپای سوریا ژمارێک لە گوندەکان و شارۆچکە گرنگەکانی باشووری ستانی ڕەققە(باکووری سوریا) لە چنگ تاقمە ڕەشەکوژەکان ئازاد و تا قووڵایی ٢٥ کیلومەتری ئەم ستانە پێشڕەوییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە

سوپای سوریا ژمارێک لە گوندەکان و شارۆچکە گرنگەکانی باشووری ستانی ڕەققە(باکووری سوریا) لە چنگ تاقمە ڕەشەکوژەکان ئازاد و تا قووڵایی ٢٥ کیلومەتری ئەم ستانە پێشڕەوییان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پینجشەممەی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها توانیان هەموو ناوچە سنوورییەکانی ستانی سوەیدا (باشووری سوریا) و ژمارێک لە ناوچە سەر سنوورییەکان لە ستانی ڕیفی دیمەشق لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار بکەن.

دەلێن بە پێشڕەوی سوپای سوریا لە دوو ستانی حۆمس و ڕەققە،ترۆریستانی داعش لە ستانی حەماە ، کە هاوسنووری دوو ستانی حۆمس و ڕەققەیە گەمارو دراون .

لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیش هیزەکانی سوپای سوریا چەند باڵاخانەیان لە رۆژ ئاوای ئەم ناوچەیە لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار کردووە .

هەواڵی دیکە لە سوریا ئەوەیە کە ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بە ناو دژی داعش ، لە نوێترین دڕندەکارییەکانی خۆیان دا دژی کەسانی سڤیل لە سوریا ، شەش کەس لە وان سێ منداڵیان لە گردو پەڕی ستانی " دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) کوشتووە . پەلاماری دەستدرێژکارانەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە ناو دژی داعش، بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا لە پتر لە دوو ساڵی ڕابردوو ، سەدان کوژراوی لێکەوتۆتەوە .