درێژەی پێشکەوتنی سوپای سوریا لە دەورووبەری پارێزگەی حومس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i304946-درێژەی_پێشکەوتنی_سوپای_سوریا_لە_دەورووبەری_پارێزگەی_حومس
یەکەی سوپای سوریا بە پێشڕەوی لە ناوچەگەلێکی پارێزگەی حومس ژومارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی عەقیربات لە ڕۆژهەڵاتی سەلیمە کوشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2017 12:49 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشکەوتنی سوپای سوریا لە دەورووبەری پارێزگەی حومس

یەکەی سوپای سوریا بە پێشڕەوی لە ناوچەگەلێکی پارێزگەی حومس ژومارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی عەقیربات لە ڕۆژهەڵاتی سەلیمە کوشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی  هەواڵدەریی سانا، یەکەی سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری  لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری  تەل سوانە لە ڕۆژهەڵاتی  حومس  و میحوەری گوندی  فاسدە لە ڕۆژهەڵاتی سەلیمە  تێک هەڵچوون  و ژومارێک لە تیرۆریستانیان  لە شارۆچکەی عەقیربات  کوشت  .

هێزی سوپای سوریا هەروەها لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان  لە شەڕ بە دژی داعش  بەسەر ناوچەکانی تەلیعە غەربیە و تەلیعە شەرقیە لە دەورووبەری حومس زاڵ بوون  و دەیان تیرۆریستیان کوشت و یان بریندار کرد  .

هەرلەم حاڵەدا  هێزی سوپای سوریا سێزدە کیلومەتر لە ڕێگەی ئەسریا  بەرەو کەریم و بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیان بە دەست خستگرت و چەند تیرۆریست لەوان  سێ سەرکردەی  ئەوانیان کوشت.