درێژەی پێشکەوتنی سوپای سوریا لە دەورووبەری پارێزگەی حومس
یەکەی سوپای سوریا بە پێشڕەوی لە ناوچەگەلێکی پارێزگەی حومس ژومارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی عەقیربات لە ڕۆژهەڵاتی سەلیمە کوشت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی سانا، یەکەی سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە میحوەری تەل سوانە لە ڕۆژهەڵاتی حومس و میحوەری گوندی فاسدە لە ڕۆژهەڵاتی سەلیمە تێک هەڵچوون و ژومارێک لە تیرۆریستانیان لە شارۆچکەی عەقیربات کوشت .
هێزی سوپای سوریا هەروەها لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان لە شەڕ بە دژی داعش بەسەر ناوچەکانی تەلیعە غەربیە و تەلیعە شەرقیە لە دەورووبەری حومس زاڵ بوون و دەیان تیرۆریستیان کوشت و یان بریندار کرد .
هەرلەم حاڵەدا هێزی سوپای سوریا سێزدە کیلومەتر لە ڕێگەی ئەسریا بەرەو کەریم و بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیان بە دەست خستگرت و چەند تیرۆریست لەوان سێ سەرکردەی ئەوانیان کوشت.