ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی دەیروزووری سوریا لە ڕێگەی ئاسمانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i305264-ناردنی_یارمەتی_مرۆڤدۆستانە_بۆ_خەڵکی_دەیروزووری_سوریا_لە_ڕێگەی_ئاسمانەوە
هلالی ئەحمەری سوریا بە هاوکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی یەکشەممە باری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی لە ڕێگەی ئاسمانەوە نارد بۆ خەڵکی دەیروزوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2017 06:18 Asia/Tehran
  • ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی دەیروزووری سوریا لە ڕێگەی ئاسمانەوە

هلالی ئەحمەری سوریا بە هاوکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی یەکشەممە باری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی لە ڕێگەی ئاسمانەوە نارد بۆ خەڵکی دەیروزوور .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم، سێسەد باری خۆراکی و دەرمانی لە بەرزایی  پێنج هەزار مەترییەوە لەسەر شاری دەیروزوور فڕێ درایە خوار.

زۆربەی پارێزگەی دەیروزوور  لە هاوینی ساڵی 2014 ەوە لە لایەن  تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە داگیرکراوە و ئەم پرسە ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە ڕێگەی زەوینەوەی  تووشی گرفت کردووە  .

هلال ئەحمەری سوریا بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان تائێستا چەندین هەوڵی بۆ ناردنی یارمەتی مردۆڤدۆستانە بۆ خەڵک لە حەما، ریف دیمەشق   و حومس  ئەنجام داوە .

قەرانی سوریا لەساڵی 2011 ەوە بە پەلاماری بەربڵاوی  تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە  داکۆکیان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی داڕشتی ناوچە و بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە  .