پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆمبای فۆسفۆڕی
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ناوچە ئاوەدانەکانی دەوروبەری شارۆچکەی "سەور"یان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزوری سووریا بە بۆمبای فۆسفری بۆردومان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) لە پەلاماری شەوی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیدا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، سێ شاروومەندی سووریایی کوژران و پێنج کەسی دیکەیش بریندار بوون. زەبر و زیانێکی قورسیش لە ژێرخانەکان و سامانی گشتی و هەروەها ماڵ و ژیانی خەڵکی ئاسایی ئەم شارە کەوتووە.
ئەم هاوپەیمانییە مانگی ژوەنی ڕابردوویش بە دەکارهێنانی بۆمبای فۆسفۆری لە پەلاماردانی ناوچەکانی ڕۆژاوای شاری ڕەقەی سووریا بووە هۆی کوژرانی ١٧ کەسی مەدەنیی سووری.
ئەمریکا و چەن وڵاتی هاوپەیمانی لە مانگی ئاگوستی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە چوارچێوی یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، هاوپەیمانییەکیان ناسراو بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش پێکهێناوە. ئەم هاوپەیمانییە تا ئێستا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی بێ تاوانی سووریایی لە پارێزگەکانی ڕەقە، دەیروزور، حەسەکە و حەڵەب لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە و زۆرێک لە ژێرخانەکانی سووریای بە تەواوەتی تیا بردووە.