شکستی پەلاماری داعش بۆسەر شاری سەخنە لە پارێزگەی حومسی سوریا
سوپای سوریا پەلاماری تاقمی تەکفیری داعش بۆسەر ژومارێک بنکەی سوپا لە دەورووبەری شاری سەخنە لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی تەدمور لە پارێزگەی حومس پووچەڵ کردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا وتی : هێزی ئاسمانیی سوپای سوریا ڕۆژی دووشەممە توانی کاروانەکانی داعش کەلە ساراوە بەرەو شاری سەخنە دەچوون، تێک بشکێنێ.
ئەم سەرچاوە سورییە وتیشی : هێزی سوری لە زەوینیش لەگەڵ ئەندامانی داعش تێکهەڵچوون و توانیان پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر سەخنە بێ ئاکام بکەنەوە .
هێزی سوپای سوریا هەروەها توانیان لە ڕۆژاواوە بەرەو ناوچەی قەریتین لە بەشی دەوروبەری ڕوژهەڵاتی حومس دزە بکەن و تیرۆریستانی داعش بخەنە ژێر گەمارۆ و بایکۆتی خۆیانەوە.
ئۆپراسیۆن لە قوڵایی سارای سوریا لەحاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە هەڵمەتی سەربازی و پەلاماری ئاسمانی سوریا و ڕوسیا بۆسەر دەورووبەری شاری دەیروزووریش درێژەی هەیە.
سەرچاوەکانی سەربازی سوریا ڕایانگەیاند : هێزی ئاسمانیی سوریا پەلاماریان کردەسەر هەندێ بنکەی داعش و مەتەرێزەکانیان لە هێڵی پێوەندی نێوان پارێزگەی دەیروزوور و شاری مەیادین لە ڕوژهەڵاتی سوریا.