بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعش لە پارێزگەی حومسی سووریا
هێزەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکە و پۆستە سەربازییەکانی خۆیانیان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس(ناوەراست و ڕۆژاوای سووریا) بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم؛ تیرۆریستانی گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر بنکە و مەتەرێزە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە دەڤەری جادەی نێوان شارەکانی "پالمیرا" و "سۆخنە" لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس، بەڵام هێزەکانی سوپا و هاوپەیمانەکانی بە دەسپێشخەری ئەو پەلامارەیان پووچەڵ کردەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا؛ پەلاماری تیرۆریستانی گرووپی تەکفیریی داعش بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سووریا لەو ناوچانەوە ئەنجام دەبێ کە یەکەی سەربازیی ئەمریکا لەوێدا سەقامگیرە.
ئەم پەلامارانەی داعش پاش وەرگرتنی زانیاری ورد و درووست کە دەس خستنیان تەنیا لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی ناس کردنی ئاسمانییەوە گونجاوە، ئەنجام دەبێ.