بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستان لە دەڤەری ئەدلیبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i311479-بەرپەرچ_درانەوەی_پەلاماری_تیرۆریستان_لە_دەڤەری_ئەدلیبی_سووریا
ژێدەرە سوورییەکان رایانگەیاند؛ پەلاماری تیرۆرستانی بەرەی نووسرە لە دەڤەری گوندی "ئەبودالی" سەر بە ئەدلیب (هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا) لە لایەن هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 09:26 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستان لە دەڤەری ئەدلیبی سووریا

ژێدەرە سوورییەکان رایانگەیاند؛ پەلاماری تیرۆرستانی بەرەی نووسرە لە دەڤەری گوندی "ئەبودالی" سەر بە ئەدلیب (هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا) لە لایەن هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

بە پێی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر؛ ژێدەرە سوورییەکان سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە وتیان: سوپای سووریا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستانی لە دەڤەری "ئەبودالی" بە مووشەکی ڕێنوینی کراو پێکاوە کە بە هۆیەوە ٣٠ تیرۆریست کوژران و ژمارێکیشیان بریندار بوون.

سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی هەروەها بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانیان لەم ناوچەیە خستە بەر پەلاماری قورسی تۆپخانەیی و فڕۆکە جەنگییەکانی سووریایش بنکە و حەشارگەکانیان تیرۆریستانیان لەم ناوچانەدا بۆردومان کرد.

ژێدەرە سوورییەکان هەروەها باسی پێشڕوەیی هێزەکانی سوپای سووریا لە باشووری ڕۆژاوایی شاری مەیادین لە پارێزگەی دەیروزور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و زاڵ بوونی تۆکمە و تەواویان بە سەر جادەی "سۆزنە _ دەیروزور" و کەوتنی زەبرێکی قورس لە تەفیرییەکانیان کرد.