شوبات 11, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١١ سەربازی تورکیا؛ خوێناویترین ڕۆژ بۆ سوپای ئەردوغان لە عەفرین

١١ سەربازی تورکیایی ڕۆژی شەممە لە شەڕ و پێکدادن لەگەڵ هیزە کوردەکانی عەفریندا کوژران کە ئەوە زیاترین ڕێژەی کوژران بۆ سوپای تورکیا بووە لەو کاتەوەی کە پەلاماری کردۆتە سەر عەفرینی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرانسا؛ لەم پێوەنییەدا "بنعەلی یەلدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند کە کۆپتەرێکی تورکیایی لە عەفرین کەوتۆتە خوارەوە  و هەر دوو سەرنشینی ئەو کۆپتەرە کوژراون.

ناوبراو جەختی کرد ئێستاکە هیچ شتێک کە پیشاندەری ئەوە بێ ئەو کۆپتەرە وەبەر پەلامار کەوتووە لە ئارادا نییە.

سوپای تورکیا بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتە بەردەست ڕایگەیاند کە ٩ سەربازی دیکەی ئەم وڵاتە لە شەڕ و پێکدادانەکانی عەفریندا کوژراون و ١١ سەربازیش بریندار بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێ لە تویتەرەکەیدا نووسی کە کۆپتەری سوپای تورکیا لە ناوچەی "ڕاجۆ"ی سەر بە شاری عەفرین لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا و سووریا بە دەستی کوردەکان پێکراوە و کەوتۆتە خواروەوە.

تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ٢٠ی ژانڤییەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی چڵەزەویتوون دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا دەست پێ کردووە کە ئانکارا بە  تیرۆریستان دەزانێ.