وەزیرانی زایونی خوازیاری پەلاماری ئەمریکا بو سەر سووریا بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i333554-وەزیرانی_زایونی_خوازیاری_پەلاماری_ئەمریکا_بو_سەر_سووریا_بوون
دوو کەس لە وەزیرانی کابینەی ڕژیمی زایونی وێڕای تومەت لێدان بۆ سەر دیمەشق سەبارەت بە پەلاماری شیمیایی لە دوما پەلاماری ئەمریکا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2018 15:34 Asia/Tehran
  • وەزیرانی زایونی  خوازیاری پەلاماری ئەمریکا بو سەر سووریا بوون

دوو کەس لە وەزیرانی کابینەی ڕژیمی زایونی وێڕای تومەت لێدان بۆ سەر دیمەشق سەبارەت بە پەلاماری شیمیایی لە دوما پەلاماری ئەمریکا

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژنامەی  زایونی  جروزالم  پوست " گیلعاد ئاردان " وەزیری   ئاسایشی  ناوخۆی  ئیسرائیل  و یواف گالانت   وەزیری  ساخت  و سازی  ئەو ڕژیمە  خوازیاری  پەلاماری ئەمریکا  بۆ سە ر دەوڵەتی سووریا بوون . لە حاڵێکدا کە ئانتونیو  گوترێش  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی یەکشەمە  ڕایگەیاند  ناتوانێ  ڕاپۆڕتەکان  سەبارەت  بە پەلاماری  کیمیایی  لە دوما  پشت ڕاست بکاتەوە  و ڕووسیاش  ئیدەعاکان دژی  دیمەشقی ڕەت کردەوە  . کاربەدەستانی  ڕژیمی زایونی  خوازیاری  پەلاماری ئەمریکا بە دژی  هەڵوێستەکانی  دەوڵەتی  بە شار ئەسەدن . دوای  وشداریی  ئەم دواییەی  ڕووسیا   سەبارەت  بە    داخوازی  تڕوڕیستان  بۆ پەلاماری  کیمیایی  بو سەر دوما  لە غوتەی  ڕوژهەڵاتیی   سەرلە بەیانی  ئەمڕو یەکشەمە  دانیشتوانی  ئەو ناوچەیە  شایەتی  پەلاماری  کیمیایی  بوون . پەلامارێک  کە بە پێی بڕێک لە ڕاپۆڕتعەکان  تا ئێستا  150 کوژراوی  بە جێ هێشتووە .