نیسان 10, 2018 11:06 Asia/Tehran
  • پوتین تۆمەتی ڕۆژاوا دژ بە سووریای ڕەت کردەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ سەدری ئەعزەمی ئەڵمان بانگەشەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی دژ بە سووریا لەمەڕ ئەوەی کە چەکی شیمیایی بەکار هێناوە هەموو ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی دووشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەل ئانگێلا مێرکێلی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان، بە لێکدانەوەی باروودۆخی سووریا، هەرچەشنە هەنگاوێکی دنەدەرانە و دەنگۆ بڵاو کردنەوەی دژ بە سووریا بەتایبەت بانگەشەی ئەمدواییە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی دومای ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.

پوتین هەروەها جەختی کرد لە سەر گرینگایەتیی یەکگرتنی هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ یارمەتی دانی کەسانی لێقەوماو لە سووریا بە پێی بڕیارنامەی ٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا و سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە درێژی وتووێژی تەلەفوونیاندا باروودۆخی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەلاتی ئوکراین بە سەرنج دانی جێبەجێ کرانی پەیمانی مینسک سەبارەت بە چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکیی لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان بە تەسەل لێک دایەوە.

تیرۆریستان ئێوارەی شەممە شاری "دوما"یان لە نزیکی دیمەشق دایە بەر پەلاماری شیمیایی کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٧٥ کەس کوژران و  دەیان کەسیش بریندار بوون. ئەمریکا  و پشتیوانانی دیکەی تیرۆریستانی سووریایی خێرا دەستیان کردە تۆمەتبار کردنی سوپای سووریا.

ئەو تۆمەتە لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە سوپای سووریا لە ئاراستەی داکۆکی لە جەماورەی ئەم وڵاتە لە ٢٦ی فێڤرییەوە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاکتاو کردنی غوتەی ڕۆژهەڵات لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە و ئێستا لە سەروبەندی ڕزگار کردنی تۆکمە و تەواوی ئەم ناوچەیە و بەتایبەت شاری دوما لەم ناوچەیەدان. هەروەها پێشتر دەوڵەتی سووریا وشداری دابوو لە حاند ئەوەی کە تیرۆریستان خەریکی پلان داڕشتنن بۆ پەلامارێکی شیمیایی.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

 

 

سەرپەیڤ