وەدرۆ خستنەوەی هەواڵی پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر حەڵەبی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i334466-وەدرۆ_خستنەوەی_هەواڵی_پەلاماری_ئاسمانی_ڕژیمی_زایۆنی_بۆ_سەر_حەڵەبی_سوریا
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەوەی لە میدیا ئیسرائیلییەکان لە بارەی پەلاماری ئاسمانی رژیمی زایۆنی بۆ سەر باشووری حەڵەب،باکووری سوریا، بڵاو بۆتەوە ، ڕاست نییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 12:15 Asia/Tehran
  •  وەدرۆ خستنەوەی هەواڵی پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر حەڵەبی سوریا

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەوەی لە میدیا ئیسرائیلییەکان لە بارەی پەلاماری ئاسمانی رژیمی زایۆنی بۆ سەر باشووری حەڵەب،باکووری سوریا، بڵاو بۆتەوە ، ڕاست نییە .

 سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلعەهدی لوبنان؛ ئامانج لە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ، بەهێزکردنەوەی ڕوحیەی ترۆریستان دوای شکستی دەستدرێژی سێ لایانە بۆ سەر سوریا یە.

 ئەم سەرچاوەیانە وتوویانە ڕووداوی سەرەکی تەقینەوەی بۆمبە دەستکردەکان و مینە بەجێماوەکانی تاقمە ڕەشەکوژەکان بە دەست یەکەکانی ئەندازیاری لە ناوچەی"ڕەسم عۆکایراش" نزیک "جەبەلعەزان" لە گردو پەڕی باشووری حەڵەبە.

 هەر لەم حالە دا " عەمار ئەسەد" نوینەر و جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندی نێو دەوڵەتی لە پەرلەمانی سوریا لە وتووێژ لەگەڵی سپۆتێنیک ، ڕوودانی هەر چەشنە بۆمباران لە لایەن زایۆنیستەکان لە حەڵەبی ڕەتکردەوە .

"عەممار ئەسەد" وتیشی: هیچ پەلامارێک ڕووی نەدواوە و ئەم دەنگ وباسە درۆئینە و کردەوەی دنە دەرانە لە لایەن  تاقمە ڕەشەکوژەکانەوە ئەنجام دەگرێت.

 حیزبۆڵڵای لوبنانیش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، دەنگ وباسی بڵاوکراوە لەبارەی پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر نزیک باشووری حەڵەب یان ڕەتکردەوە .

 ئەمریکا  بە بەشداری فەرەنسا، وبەریتانیا ، بەیانی  رۆژی شەممە بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی لە ناوچەی "دووما" نزیک دیمەشق و تۆمەتبار کردنیی دەوڵەتی سوریا لەم پەلامارە ئیدعاییە، بی ئیزنی ئەنجوومەنیی ئاسایش پەلاماریان کردووە بۆ سەر ئەم وڵاتە دا.

 پەلاماری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی بۆ سەر سوریا لە حالێکدا ئەنجام درا کە لیژنەی پەیجووری ڕاستەقینەکانی ڕێکخراوی قەدەخەی پەرەی چەک و چۆڵی کیمیاوی لە دووما دا چالاکی خۆی  هێشتا دەستپێنەکردووە.