نیسان 30, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • بۆردومانی بنکەو مۆڵگەکانی تیرۆریستان لەلایەن سوپای سووریاوە لە باشووری دەمشق

سوپای سووریا لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی خۆی بۆ پاکتاوکردنی باشووری دەمشق لەچنگ تیرۆریستان، مۆڵگەکانی ئەوانی لەناوچەی حەجەرولئەسوەد بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سانا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای سووریا لەکاتێکدا بنکەو مەتەرێزی تیرۆریستان لە ناوچەی حەجەرولئەسوەدیان بۆردومان کرد کە یەکە زەوینییەکانی سوپای سووریاش لەو ناوچەیە لەچەند میحوەر پێشڕەویی زۆریان بووە.

دوێنێ یەکشەممەس لانیکەم حەفتاو چوار تیرۆریستی داعشی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای سووریا لەباشووری دەمشق کوژران.

هێرشەکانی سوپای سووریا و بەرەی موقاوەمە بۆسەر تیرۆریستان، پاش بێ ئاکام مانەوەی دانوستانەکان بۆ چوونەدەری گرووپە ڕەشەکوژەکان لەناوچەی حەجەرولئەسوەرد و ئۆردوگای یەرموک لە باشووری دەمشق لە١٨ی ئاڤریلی ئەمساڵەوە دەس پێ کرا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، بەمەبەستی گواستنەوەی نزیک بە١٢٠٠کەس لە خەڵکی دوو شارۆچکەی گەمارۆدراوی فوعەو کفریا لەگردووپەڕی باکووری ئیدلەب نزیک بە بیست پاس گەیشتنە ئەو ناوچەیە.

بڕیارە ئەو پاسانە لەناوچە داگیرکراوەکانی دەست تاقمە تیرۆریستییەکان، لەگردووپەڕی ئیدلەب و پاشان تێپەڕگەی"الحاضر"-"العیس" لە گردووپەڕی باشووریی حەڵەب تێپەڕن و سەرەنجام خەڵکەکە بگوێزنەوە بۆ ناوچەکانی حەوانەوەیان.

سەرپەیڤ