زاڵبوونی سوپای سووریا بە سەر بەشی باشووری " حەجرئەلئەسوەد لە دەوروبەری دەمیشق
هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژەی پێشکەوتنەکانی خۆی لە گردوپەڕی دەمیشق توانیان بە سەر بەشی باشووری حەجەرولئەسوەد زاڵ بن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەری سانا ، لەهەڵمەتی دژە تیرۆریستی سوپای سووریا لە باشووری دەمیشق ، دەیان تەکفیری کوژران وژماریەکیش بریندار بوون. هێزەکانی سووریا هە ر وەها ژمارەیەکی زۆر لە بومبە دەکار نراوەکان لە بەشی باشووری حەجەرولئەسوەدیان دۆزیەوە وپۆچەڵیان کردەوە. دەوڵەتی سووریا دوای ئەوە کە تیرۆریستەکان لەباشووری دەمیشق ئامادە نەبوون ناوچەکە چوڵ بکەن ، هەڵمەتی ئازادکرانی ناوچەکانی ئەلیرموک وحەجەرولئەسوەدیان دەسپێکرد. سوپای سووریا دوای ئازاد کرانی دوما دوایین ناوچەی بەجێ ماو لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی لە دەوروبەری دەمیشق ، بە مەبەستی دەرکردنی تیرۆریستەکان لە باشووری پێتەخت، ؛لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سەقامگیر بووە.