پەلامارێکی تیرۆریستی بۆسەر "دیمەشق" دوو کوژراوی لێکەوتەوە
لەئاکامی پەلاماری بەهاوەنی ئەمرۆ چوارشەممی تیرۆریستان بۆسەر دیمەشقی پێتەختی سووریا دوو هاووڵاتیی ئەو وڵاتە کوژران و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا؛ فەرماندەری پۆلیسی دیمەشق ڕایگەیاند: ترۆریستانی سەقامگیر لە باشووری پێتەخت، بە چەند هاوەن، ناوچەی "ئەلیسات" و بۆرجی دیمشقیان پیکاوە.
لە پەلاماری بەهاوەنی ترۆریستان کەلە ناوچەی "حەجەرۆلئەسوەد" ئەنجام دراوە، زەرەرگەلیکیش لە ماڵ و سامانی شارومەندانی سوری و ژێرخانەکانی گشتی دیمەشق کەوتووە.
ئەمە لە حالێکدایە کە ، سوپای سوریا ئەمرۆ بنکە و مەتەڕێزی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە ناوچەی "حەجەرۆلئەسوەد" لە باشووری پێتەختی ئەم وڵاتەی داوەتە ژێر ئاگری قوورسی مووشەکی، ئاسمانی و تۆپخانەیی وردانە کە بوو بە هۆی کوژرانی دەیان ترۆریست.
دوای چوونە دەری ترۆریستان لە غوتەی رۆژهەڵاتی، سوپای سوریا ئەم دەرفەتەی دەستکەوت تا کاری ترۆریستانی باشووری پێتەخت لە غوتەی رۆژهەڵاتی تەواو بکەن.