May 12, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٧کەسی سێڤێل لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسووریا

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سووریا لە کوژرانی حەفدە کەسی سێڤێل لە دەسدرێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە ناو ئەمریکایی لەدژی داعش هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سووریا ، ئەم ١٧کەسە سێڤێلە لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆسەر گوندی حەمادی لەناوچەی ئەلحەسەکە لە باکووری ڕٶژهەڵاتی سووریا ، کوژراون. دەمیشق زۆرجار ، ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریای بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکان مەحکوم کردووە وئەوە بە بنپێکەری دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی دەزانێ/. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ، دوای پاکتاوکرانی شارۆچکەکانی بەیت سەحم ، یەلداو ببیلا لەباشووری دەمیشق و دانرانی ئاڵای سووریا لەم ناوچانە هاتنی بنەماڵە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان لە کاژێرەکانی سەرەتایی ڕاگەیاندنی پاکتاو کردن دەسپێکراوە وهەتا ئێستاکە سەدان بنەماڵە هاتوونەتە ناو ئەم دوو شارۆچکەیە. بە پێی ڕاگەیاندنی ڕیککەوتنی سوپای سووریا وتاقمە چەکداروتیرۆریستەکان حەوتەمین ودوایین تاقم لە ئەندامانی تیرۆریستی وچەکدار ڕٶژی ڕابردوو هەینی لە شارۆچکەکانی هەڵکەوتوو لە باشووری دەمیشقی پێتەختی سووریا چوونە دەرێ. پاسەکانی دەوڵەتی سووریا یش بۆ بردنە دەری چوارەمین تاقم لە تیرۆریستەکانی ئامادە لە باکووری حومس وباشووری حەماو گوێزرانەوەیان بۆ باکووری ئەم وڵاتە هاتنە ناوشاری ئەلرستن لە بیست کیلومیتری شاری حومس. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی ناڕازی سووری یش لە هاوپەیمانی تازەی کۆمەڵیک لە تاقمە تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد لە ئەدلیب کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لیی دەکرێ ، هەواڵی دا وڕایانگەیاند : تاقمە چەکدارەکانی ئەدلیب وگرینگترینیان فیلق ئەلشام ، سقور ئەلشام ، سوپای ئازادی ئەدلیب، جیش ئەلنەسر وجیش ئەلئەحرار ڕیککەوتن لەژێر ناوی بەرەی بە ناو ئازادی بەخشی نیشتمانی تێکەڵاو بن. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ