بەرزبوونەوەی ئاستی تێکهەڵچونی نێوان تیرۆریستان لە باشووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i338292-بەرزبوونەوەی_ئاستی_تێکهەڵچونی_نێوان_تیرۆریستان_لە_باشووری_سووریا
تیرۆریستانی تەکفیریی داعش و گروپی ئەرتەشی ئازاد لە دەوربەری رۆژئاوای پارێزگەی درعای سووریا بۆجارێکی دیکە لێکیان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2018 09:14 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی تێکهەڵچونی نێوان تیرۆریستان لە باشووری سووریا

تیرۆریستانی تەکفیریی داعش و گروپی ئەرتەشی ئازاد لە دەوربەری رۆژئاوای پارێزگەی درعای سووریا بۆجارێکی دیکە لێکیان دا .

بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، میدیا سوریەکان رایانگەیاند : لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان تیرۆریستانی تەکفیریی داعش و گروپی ئەرتەشی ئازاد کە لە دەوربەری شارۆچکەکانی حیت و جەبەلیە لە دەوربەری رۆژاوای درعا لە باشوری سوریا رووای دا ، دەیان کەس لە دوو لایەن کوژران یان بریندار بوون .

حەوتەی رابردووش تێکهەڵچوونی توند لە نێوان تیرۆریستانی داعش و گروپە چەکدارەکانی دیکە لە دەوربەری رۆژاوای درعا ، نزیک سنووری سوریا لە گەڵ ئەردەن رووی دا .

بە دوای شکستی هێنانی تیرۆریستانی سوریا لە بەرە جیاجیاکاندا وپێیشڕەویی ئەرتەش و هێزەکانی خۆڕاگریی ، ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانیان زیادی کردووە .

لە همان کاتدا ، میدیاکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سوریا رایانگەیاند : گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە بەرهەڵستکاران لە سوریا رایانگەیاند : گروپە تیرۆریستیەکانی باکووری پارێزگەی درعا ، پێکهاتەیەکی چەکداریی نوێیان لە شاری نوی پێکهێناوە بە ناوی شورای سەربازیی بیرئازادە نوێکان .

ئەم پێکهاتە نوێیە تیرۆریستیە بە ئامانجی یەکخستنی تاقمە تیریۆریسیتەکان و دووای ناکام مانەوەی گروپە تیرۆریستیەکانی بەرەی باشووری ، پێک هاتوە .

هەواڵدەریی سپۆتنیکیش ئەمڕۆ رایگەیاند : بنکەکانی هێزەکانی دیموکراتیکی کوردئ سوریا لە پارێزگەی دەیرزوور کەوتووەتە بەر پەلاماری کەسانی نەناسراو .