پووتین وئەردۆغان خوازیاری پێبەندبوون بە یەکپارچەیی خاکی سووریا بوون
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لەپەیوەندییەکی تەلەیفونیدا خوازیاری پێبەندبوونی دوو وڵات بە مافی سەروەریی ویەکپارچەیی خاکی سووریا بوون.
بەپێی ڕاپۆری نووسینگەی رۆژنامەوانیی کۆشکی کرملین، ڤلادیمیر پووتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا دوێشەو(سێ شەممە)، بەچڕوپڕی لەبارەی ڕەوشی سووریا دانوستان و وتووێژیان کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دوولایەن جەختیان کرد لەسەر گرینگیی چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا بۆ وێنە، بەسەرنجدان بە ڕێککەوتنە ئەنجامگرتووەکان لە وتووێژەکانی ئاستانە.
لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا هەروەها پرسەکانی هاوپێوەند بە پەرەی پەیوەندیی ڕووسیاو تورکیا بەلەبەرچاوگرتنی بڕیارەگیراوەکان لەحەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی دوو وڵات کە ڕۆژی سێی ئاڤریلی٢٠١٨ لەئانکاڕا بەڕێوەچوو، لێکدرایەوە.
سەرانی دوو وڵات کۆتایی دانوستانی دوو قۆڵی بۆ دیاریکرانی هەلومەرجی ترانزیتی گازی سروشتیی ڕووسیا لەڕێی تورکیایان بە ئەرێنی لێکدایەوە.